کۆمپانیای زانا غاز، یەکەمین کۆمپانیا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کار بەم سیستەمە دەکات، ئەمەش لەپێناو کارئاسانی کردن بۆ هاووڵاتیان و خێراکردنی کارەکان
شێوازی کارکردن:
ئەم جۆرە سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنییە، بەتایبەتی بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون بەکاردەهێنرێت،کە هەژمارێکی تایبەت بۆ هەر ماڵێک(یەکەی نیشتەجێبوون) دروستدەکرێت و لە ناو سیستەمێکدا، باڵانس(وەحدە)ی بۆ زیاددەکرێت و لە کاتی تەواوبوونی باڵانس، سیستەمەکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی غازەکە دەگرێتەوەو لەکاتی باڵانس زیادکردندا دووبارە دەکەوێتەوە کار
نموونەی سیستەمی پریپەیدی تەواوکراو، لەلایەن کۆمپانیاوە بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوونی گاردن سیتی